پەیامی کورد ... ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ جێبه‌جێ دە كرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ جێبه‌جێبكرێت.
ریاز عه‌بدۆلئه‌میر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی داوایكردبوو، ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ جێبه‌جێ بكرێت، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیش، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه ده‌ربڕیوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانی رابردوو به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به‌رێنماییه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا روویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا ڕووی له‌زیادبوون كردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی چاكبوان زیادی كردووه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانیش به‌رده‌وام بن له‌جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی، به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی تووشبوانیش كه‌مده‌بێته‌وه.
ریاز عه‌بدۆل ئه‌میر باسی لەوەشکرد، پێویسته هاووڵاتی خودی خۆی خۆپارێزی بكات و خێزانه‌كه‌ی به‌دووربگرێت و بپارێزێت له‌مه‌ترسیه‌كانی ڤیرووسی كۆرۆنا.
پێشتریش، حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ له پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێبكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە