پەیامی کورد … ڤاکسینی پان کۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت
لێکۆڵەرانی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی سەرقاڵی بەرهەم هێنانی جۆرێک لە ڤاکسینن کە مرۆڤ لە بەرانبەر چەندین جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت .
بە پێی هەواڵێک کەل ماڵپەڕی بیزنێس ئینسایدر بڵاویکردووەتەوە، بنەماڵەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەربڵاوە و لێکۆڵەران بڕوایان وایە کە لە داهاتوودا دەکرێت ڤاکسینێک بەرهەم بهێنرێت کە مرۆڤ لە بەرانبەر چەندین جۆری ئەو ڤایرۆسە بپارێزێت .
هەر بەم بۆنەوە گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ئەنیستیتۆی گەشەی ڤاکسین لە زانکۆی دوکی ئەمریکا، ڤاکسینی پان کۆرۆنایان بەرهەم هێناوە کە ڕەنگە مرۆڤ لە بەرانبەر چەندین جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزێت.هەروەها ئەم ڤاکسینە توانای پاراستنی مرۆڤ لە ڤایرۆسی سارسیشی هەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تەشەنەی سەندبوو .
لێکۆڵەران هیوادارن ڤاکسینێکی پان ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم بێنن کە بە گشتیی تووشبوون بەم نەخۆشییە چارەسەر بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە