پەیامی کورد ... کەمبوودی مەواددی هۆشبەر لە جیهان بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕوو لە مەترسی دەکات
قاچاخی مەواددی هۆشبەری لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنادا گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە . ئەم ڕاپۆرتە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی بنکەی تایبەت بە مەواددی هۆشبەر و تاوانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارە ڕەوەندی بازاڕی قاچاخی مەواددی هۆشبەر لە گشتگیری دا ، لە لایەن TASS ەوە ڕاپۆرت دراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هاتووە ئیدارەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مەواددی هۆشبەر و تاوانی ڕێکخراوی نەتەوەیەەکگرتووەکان دەوترێ سنووردارکردنی هاتن و چوونی ئاسمانی لە جیهاندا زیاترین کاریگەری لە سەر تیجارەتی مەواددی هۆشبەری ساختە و درووستکراو هەبووە لە بەر ئەوەی کە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی لە نێوان دوورگەکاندا زیاتر لە کەل و پەلی گواستنەوەی ئاسمانی کەڵک وەردەگیرا . قاچاخچیانی مواددی هۆشبەر بە دوای ڕێگەگەڵیکی جێگرەوە بۆ قاچاخی هێرۆئین بوونە و دەستیان بە هەناردەکردنی ئەم مەواددە کردووە لە ڕێگای دەریاوە .لە هەمان کاتدا ، کۆکائین زیاتر لە ڕێگای دەریاوە دەگوازرێتەوە و دۆزینەوەی بەردەوامی بارگەلی زۆر گەورەی کۆکائین لە بەندەرەکانی ئەورووپایی دا نیشاندەری ئەەم کارەیە بە ڕوونی
بە گرینگیدان بە کەمبوودی مەواددی هۆشبەر کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن ، کەم بوونەوەی بەکارهێنانی مەواددی هۆشبەر بۆ ئامانجی دەرمانی و زیادبوونی بەکارهێنانی مەواددی هۆشبەر زیانبار بەرهەم هاتوو لە بازاڕی ناوخۆیی پێش بینی کراوە . بۆ نموونە هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی جەخت دەکەنەوە کە لەوانەیە بەکارهێنەرانی هێرۆئین ڕوو لە بەکارهێنانی فێنتانیل و دەرهاوێشتەکانی بکەن . جگە لەمانە پێش بینی دەکرێت لێدانی مەواددی هۆشبەر لە ڕیگای دەرزییەوە ڕوو لە زیاد بوون بکات و ئەمە ئەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئایدز ، هێپاتیتی سییەکان و ڤیرووسی کۆرۆنا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە