پێش بینی دەست پێکردنی لافاو لە ئێران

پێش بینی دەست پێکردنی لافاو لە ئێران

پەیامی کورد  ...   بە هاتنی سامانەی بارینی نوێ لە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینییەوە ٥ی ٤ی ٢٠١٩ دەکەوێتەوە جێگای مەترسی ، وهەندێک لە پارێزگاکانی ئێران شاهێدی دەست پێکردنی مەوجێکی نوێی بارینی بارانی بە گوڕ و لافاو " لە سبەینێوە دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سامانەی بارینی سەر لە نوێ لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەوە لە هەموو ئاستی ووڵاتی ئێران دا چالاک دەبێت .

بە پێێ پێش بێنییەکان لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە کە بریتییە لە پارێزگاکانی کرماسان ، ئیلام ، باکوور و ڕۆژهەڵاتی خوزستان ، کەهکیلوویە و بۆیەرئەحمەد ، بووشەهر ، باکووری فارس بارینی باران لە نێوان ١٠ بۆ ٣٥ میلیمەتر دادەبێت هەروەها بە جووڵەی ئەم سامانەیە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی ووڵات لە دوای نیوەڕۆی سبەی شەممەوە تاکوو دوای نیوەڕۆی یەکشەممە ، بارینی باران لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکووری ، باکووری خۆراسانی ڕەزەوی ، بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی سمنان پێش بینی دەکرێت .

چاوەڕوان دەکرێت بەرزایی بارین لەم ماوەیەدا لە باکووری خۆراسانی ڕەزەوی بگاتە ئاستی ٣٠ تاکوو ٥٠ میلی مەتر و ببێتە هۆکاری لافاوی بوونی کاتی هەنذیک لە ناوچەکان ، هەرجەندە سامانەکە زۆر بێهێزترە لە سامانەکانی ئەم دواییە بەڵام بە گرینگیدان بە ڕێژەی ئاوی ڕەوان لە ڕوونارەکان و مەصزەنی بەندئاوەکان دا ، ڕادەسپێدرێت دەزگاگەلی پەیوەند بە بەڕێوبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕێوشوێنی تایبەت و پێویست بۆ پاراستن و ئەمنییەت و کەم کردنەوەی مەترسی و ڕیسکی هەڵچوونی ئاو بە هۆی لافاوەوە بگیرێتە بەر

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە