سەرۆکی کۆمیتەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا پێش بینی دەکات کە تاکوو ساڵی ٢٠٣٥ هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرەوڕووی کارەسات دەبێتەوە .
بە پیی ڕاپۆرتێک لە زاری Popular Mechanics، چارڵز براون جۆنیۆر ، سەرۆکی کۆمیتەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا پێش بینی دەکات کە تاکوو ساڵی ٢٠٣٥ هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لەگەڵ کارەسات بەرەوڕوو دەبێتەوە و هێزی ئاسمانی چین لە بواری هەژماری فڕۆکەگەلی شەڕکەر لە ئەمریکا بەرەو پێش دەکەوێت .
ئەم گۆڤارە بڵاوی کردەوە پێش بینی یەکانی براون لە حاڵەتێک دا دەبێتە ڕاستی کە هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان نەتوانێ کاردانەوەی خێرای برامبەر بە دۆخی گۆڕانکارییەکان فێر ببێت .
لە بەردەوامی دا هەروەها ئەم گۆڤارە ئاماژە بەوە دەکات کە نێوەندی تەمەنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان ٢٧.٣٧ ساڵ ، بۆمب هاوێژەکان ٣٩.١٩ ساڵ ، فڕۆکەگەلی هاتن و چوون ٢٥.٨٧ ساڵ ە . ئەم گۆڤارە هەروەها ڕایدەگەێنێت کە نێوەندی تەمەنی فڕۆکەگەلی چینی دیار و ڕوون نییە ، بەڵام لەوانەیە نیوەی فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئەمریکی بێت .
بە ووتەی براون هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان نابێ لە بەلاوە نانی فڕۆکەگەلی کۆن هیچ ترس و خۆفێکی هەبێت و کەم کەم فڕۆکەگەلی نوێ بکاتە جێگرەوە ، لە دەرئەنجام دا ژمارەی گشتی فڕۆکەگەلی شەڕکەر بە شێوەی کاتی کەم دەبێتەوە . سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ووتی : من پێم باشترە کە هێزێکی کاریگەرترمان هەبێت تاکوو هێزێکی ناوەڕۆک بەتاڵ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە