پەیامی کورد ... کێشە بێ وێنەکانی ئەمریکا لەگەڵ قەرزە نێودەوڵەتییەکانی دەستی پێکرد
دەوڵەتی ئەمریکا بە قەبارەیەکی بێوێنە لەگەڵ قەرزە دەوڵەتییەکانی بەرەوڕوو بووەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ب گوێرەی داتاکانی وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، سەرمایەگوزارانی بیانی لە مانگی مارس لە پێدانی ٢٥٦ میلیارد دۆلار ئەوراقی قەرزە دەوڵەتی ئەمریکا قوتار بوون ، وەرەقە بەهادارەکان لە لایەن سەرمایەگوزارانی تایبەت و بانکی ناوەندی لە سەرتاسەری جیهان دا فڕۆشران .
ئاستی فرۆشی بێوێنە و چاوەڕواننەکراو بوو ، چوونکە لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی پێشوو ، وەکوو نموونە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا بە پێچەوانەوە وەرقە بەهادارەکان داواکاریی لە سەر بوو . بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم کێشەیە قەرزە گشتییەکان و زیادبوونی لە ڕادەبەدەری کەمی بوودجە ، سیستەمی زەخیرەی فێدڕاڵی دەستی بە کڕینی وەرەقەی قەرزە لە قەبارەی زۆر گەورەدا کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە