ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، کە شەڕڤانان بارەگایەکی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی ئەو سوپایەیان لەناوەندی عەفرین تەقاندووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لەعەفرین، ڕۆژی هەینی (٦)ی نیسان، شەڕڤانان بارەگایەکی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەیان لەشەقامی ڤیلاتی عەفرین تەقاندووەتەوە.
ئاشکراشکراوە، کە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا، چوار چەکداری گروپە هاوپەیمانەکانی تورکیا کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.
جێی ئاماژەیە (١٨)ی مانگی رابردوو، دوای (٥٨) رۆژ لەدەستپێکردنی ئۆپراسیۆن بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا بە یارمەتی سوپای سوریای ئازاد و گروپە هاوپەیمانەکانی، چوونە نێو ناوەندی عەفرین و دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە