شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، له‌گوندی مه‌زره‌عه‌ى سه‌ر بهشهڕا هێرشدەکەنە سه‌ر سوپای توركیا‌و گروپه هاوپەیمانەکانی سوپا و له چه‌ند قۆڵێكى دیكه‌شه‌وه شه‌ڕى سه‌خت به‌رده‌وامی هەیە.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گوندی به‌خچه، سه‌ر به ناحیه‌ی بلبله و گوندی ته‌ل قازلق و گوندی كه‌فه‌ر سه‌فره، له ناحیه‌ی جندرێس، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و سوپای توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپەیمانەکانی سوپا ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
ئاژاچە بەوەشکراوە، کە تائێستا شه‌ڕى سه‌خت به‌رده‌وامی هەیە و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیاش ناوچه‌كانی جندرێس و بلبله بۆردومان ده‌كه‌ن.
ماوەی (٤٨) رۆژە له‌شكركێشى سوپای توركیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بەوهۆیەشەوە سه‌دان هاووڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید و بریندار بوون و سەدانی دیکەش ئاوارەی دەرەوەی عەفرین بوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە