پەیامی کورد... شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: ئیدانەی بۆردوومانەکانی تورکیا دەکەین
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئیدانەی بۆردوومانەکەی تورکیا لە شنگال و کەمپی مەخموور دەکات و داوا لەو وڵاتە دەکات، ڕێزی هاوسێیەتی بگرێت.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەزاندنی سنووری ئاسمانی عێراق و بۆردوومان کردنی ناوچەکانی شنگال و مەخموور لەلایەن تورکیاوە ئیدانە دەکەین.
ڕوونیش کراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان هەر پێشێلکارییەک ڕەت دە کە نەوە لە هەر لایەنێکەوە بێت، داوا لە تورکیا دەکەن ڕێزی هاوسێیەتی بگرێت ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان و ئەو پێشێلکارییانە بوەستێنێت و دووبارەیان نەکاتەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەختی لەوەش کردووەتەوە، عێراق لەو پەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هاریکاری نێوان هەر دوو وڵات بۆ کۆنترۆڵ کرانی سنوورە هاوبەشەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە