پەیامی کورد ... شاندێکی پلە باڵای حکوومەتی عێراقی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبوونەوە.
شاندێکی پلە باڵای حکوومەتی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئیحسان عەبدولجەبار، بریتی لە وەزیری نەوت و محەمەد کەریم، وەزیری کشتوکاڵ سەردانی بەیرووتی پایتەختی لوبنانیان کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی شاندە عێراقییەکە سەردانی کۆشکی سەرایای حکوومی لە بەیرووت کردووە، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حسان دیاب، سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە.
" ئەمین النصراوی " کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت یش لەمبارەوە ووتی : سەفەری ئەم شاندە بە مەبەستی جەخت کردنەوەیە لە سەر قووڵایی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو ووڵات ، بە هێزکردنی ئەم پەیوەندییانە و پێداچوونەوەی بابەتی گرینگ ی هەردوو لەیان بە ئامانجی کاریگەری پۆزەتیڤ لە سەر خەڵکی هەردوو ووڵات ئەنجام دەدرێت
هەروەها ووتی : بابەتی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە لایەن لۆبنانەوە لە بەرامبەر کەل و پەلی و بەرهەمی کشت و کاڵی و پیشەسازی بۆ دانیشتنە فەرمییەکانی هەردوو لایەن ڕاسپێردرا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە