پەیامی کورد ... شەڕی نوێی ئۆباما و ترامپ لە سەر چییە ؟
دوای بڕیاری سەیروسەمەرەی وەزارەتی داد بۆ لە بەرچاو نەگرتنی هەموو تۆمەتەکانی میکڵ فلین ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی پێشووی دۆناڵد ترامپ دنیایەک لە ووتەگەلی هاوشێوە و بەرامبەری بە دوای خۆیدا هێناوە و سەرۆککۆماری ئیستا و پێشووی لە ناوەندی شەڕەکان دا داناوە .
مایکڵ فلین لە سەرەتای سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ ەوە ناچار بوو بە بهۆی درۆ ووتن بە مایک پەنس ، جێگری سەرۆککۆمار ، دەربارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی رووسیا لە پۆستەکەی خۆی دەستی کشاندەوە .
ئەو لە هەمانکاتدا ئەوەی خزتە ڕوو کە بە بەرپرسانی ئیف بی ئای کە پەیوەندییەکانی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ و ڕووسیا یان چاودێری دەکرد یش درۆی ووتبوو .
بەڵام وادیارە ئەم ژەنڕاڵە سێ ئەستێرەیە لە دوای چەند ساڵ قەید کرددنی دەعوای یاساییەوە بە تەواوی بێ تاوان کراوە .
ئۆباما بە شێوەی هەمیشەیی لە بەرامبەر هەنگاوەکانی جێگرەکەیدا بێ دەنگی هەڵبژرادووە ، بەڵام لە جەرەیانی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا کە ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی ٣ هەزار کەس لە کارمەندان و بەرپرسانی دەوڵەتی پێشوو بەڕێوە چوو و ناوەڕۆکەکەی بۆ دەرەوە گوازرایەوە و درزی کرد دەستی لە تەعارۆفات هەڵگرت .
ئەو دەڵێ : بێوێنەە بووە کە کەسێک بە شەهادەتی درۆ تاوانبار کرابێت و بەم شێوەیە بە ئاسانی لێی دەربچێت . ئەم شتانەیە کە ئێوە سەبارەت بە ڕووداوێک کە خەریکە ڕوودەدات بۆ حکوومەتی یاسا لەم ووڵاتەدا ڕوودەدات نیگەران دەکات . بابەتە لە یاسا و ڕێسای ڕێکخراوەیی دەرچووە .
بەڵام ترامپ ڕەخنەی زۆری بەرامبەر بە دەرووبەرییەکانی خۆی کردووە و ئەم جارەش لە تویتەر و هەروەها کەناڵە کۆمەڵایەتییەکاندا دەست بە کار بووە و ئۆباما و هاودەستەکانی بە هەوڵدانی جەنایەتکارانە بۆ سست و لاوازکردنی پێگەی سەرۆککۆماری تاوانبار کرد .
بۆ چی گەورە کرا ؟
ترامپ بەردەوام لە دەستەواژەی " ئۆباما گیت " کە ئاماژەیە بۆ گەنە کاری واترگیت لە کاتی نیکسۆن دا لە پەیوەندی لەگەڵ قسەکانیدا کەلکی وەرگرت و چالاکانی موحافزەکاری ناسێندراو و گرووپگەلی پاڵپشتی ترامپ یش زۆر زوو لەم هەشت تاگە کەڵکیان وەرگرت .
هەرچەندە ئەم دەستەواژەیە پێشتر بە کار هاتبوو ، بەڵام لە ماوەی ڕۆژێکدا زیاتر لە ٢ میلیۆن جار ڕێتویت کرا کە ئەمە خۆی نیشانەی هێز و توانای نفوزی سەرۆککۆماری لە کەناڵە کۆمەڵایەتییەکانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە