پەیامی کورد ... شک و گومانی ئەمریکا سەبارەت بە درووستکردنی فڕۆکەی شەڕکەری نوێی نەوەی پێنجەم لە ڕووسیا .
گۆڤاری ئەمریکی " نەشناڵ ئینترێست نووسی بە دوورە فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی نەوەی پێنجەەمی " میگ - ٤١ " کە لە نووسینگەی دیزاین ی " میگ " لە ڕووسیا هاتبێتە سەر کار " و لە قۆناغی لێکبەستانەوە لەگەڵ سۆخۆ دایە " یەکەمین فڕینی خۆی تاکوو ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک نەشناڵ ئینترێست کە شک و گومانی هەیە ئەم فڕۆکەیە تەنانەت تا کۆتایی ئەم دەیەیە ببێتە جێگرەوەی فڕۆکەی شەڕکەری میگ - ٣١ دەپرسێ : " ئایا فڕۆکەی شەڕکەری ڕاداڕ بڕی ڕووسی جۆری میگی - ٤١ ڕاستەقینەیە ؟؟"
ئەم گۆڤارە نووسی کە ڕاپۆرتگەلی پەیوەندیدار بە دەستبەکار بوون لە کۆمپانیای میگ بۆ ساخت و سازی فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم لە چەندین ساڵی ڕابردووەوە بڵاو کراوەتەوە . ئەم بڵاوکراوەیە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ، بە پێی بەرنامەگەلی نووسینگەی دیزاین و ڕاپۆرتگەلی میدیایی و ڕۆژنامەوانی ، فڕۆکەی نوێ ڕاداڕ بڕ و توانی دەستکەوتنی بە خێرایی نزیک بە خێرایی هایپەرسۆنیک دەبێت .
ئەم گۆڤارە هەروەها نووسی : " بەسی بۆشائی گەری ڕووسیا لەوانەیە تەنیا خەریکی جێبەجێ کردنی پڕۆژەگەلێکی دیکە لەوانەش درووستکردنی سۆخۆ ٥٧ ی فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی ئێستای ڕووسیا " و نوێکاری بۆمب هاوێژگەەلی کۆنە بێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە