پێشەوە چوونی بەرنامەی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بۆ عەرەبستان لە لایەن ئەمریکاوە

پێشەوە چوونی بەرنامەی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بۆ عەرەبستان لە لایەن ئەمریکاوە

پەیامی کورد  ...  ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز چوارشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕاپۆرتی دا " ڕیک پێری " وەزیری وزەی ئەمریكا بەنهێنی واژۆی پێدانی شەش مووڵەتی بەكۆمپانیا ئەمریكییەكان داوە، تا هاوكاری سعودیە بكەن لە دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی.

وەزیری وزەی ئەمریكا بەنهێنی واژۆی پێدانی شەش مۆڵەتی بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان كردووە، تا هاوكاری سەعوودیە بكەن بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی.

ئیدارەی دەوڵەتی ترامپ خوازیارە هاوكاری سەعوودیە بكات بۆ دامەزراندنی دو وێستگەی ئەتۆمی، ئەمە جگە لەوەی چەندین ووڵاتی دیكە وەك ڕووسیا و كۆریای باشوور لەململانێدان بۆ واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ سەعوودیە و پێدەچێت لایەنی براوەی ئەم پڕۆژەیە كۆتایی ئەمساڵ ڕابگەێنرێت.

بەپێی رێكەوتنەكەی وەزیری وزەی ئەمریكا كە بەمۆڵەتی 810 ناسراوە، كۆمپانیا ئەمریكییەكان رێگەیان پێدەدرێت كەرەستەوكەلوپەلە سەرەتاییەكانی دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی پێشكەشی سەعوودیە بكەن، تا رێكەوتنێك لەوبارەیەوە دەكرێت.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەتۆمی نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاندوە، مۆڵەتەكە نهێنی بوە و نەدەبوو ئاشكرا ببوایە، بەوپێیەی هەریەك لەوكۆمپانیایانە نووسراوی خۆیان بۆ بەنهێنی هێشتنەوەی مۆڵەتەكەیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە