پەیامی کورد ... کێشە و ئاڵۆزی نیوان ئەمریکا و ئاڵمانیا لە سەر واکسەنی کۆرۆنا .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەوڵدایە تاکوو دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیایەکی ئاڵمانی لە بواری بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا بکڕێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بڵاوکراوە و گۆڤاری ئاڵمانی " ڤێڵیت ئام زۆنتاگ " Welt am Sonntag بە پشت بەستن بە شوێنە دەوڵەتییەکان لە بەرلین سەبارەت بە پێشبڕکێی نێوان ئەمریکا و ئاڵمانیا لەسەر خاوەنداریەتی واکسەنی کۆرۆنا کە کۆمپانیایەکی ئاڵمانی بەناوی CureVac خەریکی کارکردنە لە سەری دەنووسێ : دۆناڵد ترامپ بڕە پارەیەکی زۆر بەرچاو و زۆری بە کۆمپانیای CureVac پێشنیار کردووە تاکوو دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەرهەم هێنانی واکسەنی کۆرۆنا بە شێوەیەکی تایبەت بخاتە بەر دەستی ئەمریکاوە .
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەم ووڵاتە زۆر بە زەحمەت لە حاڵی هەوڵدانە بۆ هێشتنەوەی ئەم کۆمپانیایە لە ووڵاتەکەیاندا و بەرهەم هێنانی ئەم واکسەنە لە ئاڵمانیایە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیای تایبەتی CureVac هاوڕا لەگەڵ ئەنێتسیتۆتی دەوڵەتی پاول ئێرلیش لە حاڵی چالاکی لە سەر واکسەنگەل و دەرمانگەلی بیووکیمیاوییە .نوێنەرانی کۆمپانیای CureVac لە ووڵامدانەوە بە پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسان و دەربڕینی ڕآی خۆیان دەربارەی دۆخێک کە لە لایەن گۆڤاری Welt am Sonntag ڕاگەێندراوە خۆیان بە دوور دەگرن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە