پەیامی کورد ... دەستەی نوێنەرانی کۆریای باکوور لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨ دا ووتوووێژی نهێنی و شاراوەیان لە ووڵاتی کەنەدا ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی بی ئیس " ئەمریکی ئەم بابەتەیان لە سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی کەنەداوە ڕاگەیاندووە .
بە پێی زانیارییەکان ئەوان لە کۆتاییەکانی مانگی دێسەمبەرەوە دەستەیەک لە نوێنەرانی ٥ کەسی لە پیونگ یانگەوە چوونەتە ئۆتاوا .
چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ ئەم دەستەیە بە گشتی دوو ڕۆژی خایاند .جێگای ئاماژەدانە کە لایەنی کەنەدی لەم چاوپێکەوتنانە بۆ پێشەوە بردنی ڕەوەندی نەهێشتنی چەکی ناوەکی لە شبە جەزیرەی کۆریا و هەروەها سەرنجڕاکێشانی بۆ بابەتی پاراستنی مافی مرۆڤ بە کار هێناوە .
ڕانەگەێندراوە کە چ کەسێک ئەم چاوپێکەوتنەی پێشنیار کردووە و ئەوانەی ڕێکخستووە . یەکێک لە سەرچاوەکان ووتی بەرپرسانی کەنەدی ڕەزامەندییەکی زۆریان نیشاندا بۆ دیادر لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کۆریای باکوور چوونکە بە قەولی ئەوان دەرفەتێکی وەها هەموو ڕۆژێک بە دەست ناکەوێت .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند کەنەدا لە بابەتی وەکوو بابەتی کۆریای باکوور باروودۆخی خۆی لەگەڵ نزیکترین هاوپەیمانەکانی دا هەماهەنگ دەکات .
پەیوەندی دیپلۆماتیکی کەنەدا و کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠١٠ لە دوای نقووم بوونی کەشتییەکی هێزە دەریاییەکانی کۆریای باشوور و کوژرانی ٤٥ مەلەوانی ئەم ووڵاتە پچڕا . کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی کارناسان بەم ئاکامە گەیشتبوو کە ئەم کەشتییە بە ناوی " چخونان " بە تەقەکردنی ئەژدەرێک لە لایەن ژێردەریاییەکی کۆریای باکوورەوە نقووم بووە . کیم جوونگ ئۆن ، ڕابەری کۆریای باکوور لە قسەکانی خۆیدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠١٨ ەوە سیاسەتی ئاشتی ڕاگەیاند و لەو کاتەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕابەرانی چین ، کۆریای باشوور و ئەمریکا ی ئەنجام داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە