پەیامی کورد ... شارەداری لۆسەنجلێس داوا لە هاووڵاتیانی ئەو شارە دەکات لە ماڵەکانیان دەرنەچن
بە پێی زانیارییەکان شارەداری لۆسەنجلێس داوا لە هاووڵاتیانی ئەو شارە دەکات بە هۆی زۆری و تووند بوونی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەرنەچن .
ئێریک گارستی ، شارەداری لۆسەنجلێس بە هۆشداریدان دەربارەی زۆری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داوای لە هاووڵاتیانی ئەم شارە کرد لە ماڵەکانیان دەرنەچن . لە ئێستادا ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا کە لە ژێڕ چاودێری پزیشکی دان لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا گەیشتووەتە بێوێنەترین ئاستی خۆی و پێش بینی دەکرێت ڕێژەی بەشەکانی چاودێرییە چڕەکان لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا پڕ ببێت .
گارستی لە پەیامێکدا بە دانیشتووانی لۆسەنجلێس ووتی : کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو شتێک هەڵبوەشێتێەوە . لەگەڵ هیچ کەسێک دا لە دەرەوەی ماڵ کات دامەنێن لەگەڵ یەکتردا کۆنەبنەوە . تەنیا لە ماڵەوە بمێننەوە .
ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی ٦ هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە لۆسەنجلێس تۆمار کراوە و ئاماری گشتی تووشبووان لەم شارەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٤١٤ هەزار کەس
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە