پەیامی کورد... سه‌رانی كوده‌تاكه‌ی نه‌یجیریا داوای "ده‌ستوه‌ردان" له ڤاگنه‌ری ڕوسی ده‌كه‌ن
له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ ئازادكردنی محه‌مه‌د بازۆم سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراو دانراوه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی نوێی نه‌یجیریا داوای هاوكاری له گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ری روسی ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌ربازی.
به وته‌ی یه‌كێك له شرۆڤه‌كاران، ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ربازی له نێجیریا، داوای یارمه‌تی و هاوكاری له گروپی "ڤاگنه‌ر"ی ڕوسی ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌لایه‌ن بلۆكی هه‌رێمی وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فریقا.
به‌وته‌ی وه‌سیم نه‌سر كه ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری باڵایه له سه‌نته‌ری سۆڤان و به ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسی ڕاگه‌یاندووه، داواكارییه‌كه له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه بووه كه جه‌نه‌ڕڵ سالیڤۆ مۆدی یه‌كێك له سه‌رانی كوده‌تاكه بۆ وڵاتی مالی كه دراوسێی نه‌یجیریایه ئه‌نجامی داوه و له‌وێ چاوی كه‌وتووه به كه‌سێك له گروپی ڤاگنه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه سێ سه‌رچاوه‌ی دارایی و دیپلۆماتكارێكی فه‌ره‌نسی، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سه‌رانی كۆده‌تاكه پێویستیان به ڤاگنه‌ر هه‌یه، چونكه ده‌بێته گه‌ره‌نتی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات"، گروپی ڤاگنه‌ر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه به‌وه‌ی بیر له داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ربازی له نه‌یجیریا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، رووبه‌ڕووی واده‌ی كۆتایی ده‌بنه‌وه كه بلۆكی هه‌رێمی ناسراو به ئیكواس، بۆ ئازادكردنی محه‌مه‌د بازۆم، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسی دیاریكردووه و داوایكردووه كه وه‌ك سه‌رۆكی وڵات دابنرێته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه محه‌مه‌د بازۆم خۆی به "بارمته" وه‌سفكردووه.
وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌ندام له گروپی ئیكواس، دوێنێ هه‌ینی، پێداچوونه‌وه‌ی كۆتاییان به پلانی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له نه‌یجیریا كردووه، داوایان له سوپای وڵاته‌كانیان كردووه، خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئاماده‌بكه‌ن. ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رانی كوده‌تاكه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ڕازی نه‌بوون تیمێكی نێوه‌ندگیری بڕواته نه‌یجیریا یان سه‌ركرده‌ی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه نوێیه‌كه ببینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە