شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا قەیرانی کەشوهەوا قووڵتر دەکاتەوە

شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا قەیرانی کەشوهەوا قووڵتر دەکاتەوە


پەیامی کورد... شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا قەیرانی کەشوهەوا قووڵتر دەکاتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی پسپۆڕانی ژمێریاری کاربۆن، شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا قەیرانی کەشوهەوا قووڵتر دەکاتەوە لە کاتێکدا کە دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانیی لە ئێستاوە بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە.
باس لەوەشکراوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتەکە لە پەراوێزی لووتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو بکڕێتەوە و هەژمار دەکرێت کە لە 12 مانگی یەکەمی شەڕی ئۆکراینا دەبێتە هۆی زیادبوونی 120 ملیۆن تۆن گازی گەرمخانەیی کە یەکسانە بە بەرهەمی ساڵانەی وڵاتێکی وەک بەلجیکاو بەهۆی جەنگەوە گازی ژەهراوی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
لێنارد دی کلێرک سەرۆکی گرووپێکی توێژەران باسی لەوەکردوە، پێشبینیمان نەدەکرد دەردانی گازی ژەهراوی جەنگ ئەوەندە بەرچاو بێت، زۆر جار چاوپۆشی لە دەردانی گازی ژەهراوی بەهۆی ململانێکانەوە دەکرێت، ئەو ئامانجەی کە پێویستە هەموومان هەمانبێت ئەوەیە کە تا ساڵی 2050 بگەینە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و جێبەجێکردنی شێوازەکانی هەڵمژینی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا.
جێی ئاماژەیە، ژمێریاری کاربۆن لە لووتکەی کەشوهەوای COP28 ئەمساڵ لە دوبەی بەڕێوەدەچێت کە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، لەکاتێکدا وڵاتان هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنەکان دەکەن بەرامبەر بەو ئامانجانەی کەشوهەوا کە لە ساڵی 2015 لە پاریس ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە