ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی حەمدانییە دواخرا

ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی حەمدانییە دواخرا

پەیامی کورد... ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی حەمدانییە دواخرا


بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوی ئاگرەکەی حەمدانییە دواخرا بۆ رۆژی یەکشەممە.


رۆژی شەممە، سەعد مەعن بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا سەرجەم ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی حەمدانییە ئاشکرا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری ناوخۆ هەموو وردەکارییەکانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی رووداوەکە رادەگەیەنێت، لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆ و شایەتحاڵی راستی رووداوەکە، بەڵام پێویستە پەلە نەکرێت و کەس تۆمەتبار نەکرێت.


ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، وەزیری ناوخۆ رۆژی هەینی رایگەیاند، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی حەمدانییە ئاشکرا دەکرێت.

درەنگانی شەوی سێشەممەی رابردوو، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٤ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە