پەیامی کورد... کۆشکی سپی: بۆ دانووستان ئێران دەبێ مەرجەکانی ڕێککەوتنی ناوەکی جێبەجێ بکات
کۆشکی سپی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئێراندا نیە و سەرەتاش دەبێت ئێران بەندەکانی ڕێککەوتنی ناوەکی جێبەجێ بکات.
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن، سهرۆكی وڵاتهكهیان لەو باوەڕەدایە ئەگەر ئێران پابەند بێت بەڕێککەوتنی ناوەکییەوە ئەوا دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بتوانرێت هەڵوێستێکی لەسەر بنوێنرێت، ساكی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ئەوا بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا دەبێت.
ناوبراو روونیكردهوه، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم چەکی ناوەکی ئێرانی پتەوتر بکرێن و هەروەها چارەسەرێک بۆ موشەکی بالیستی و دەستوەردانی تاران لەناوچەکە بدۆزرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە