بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، تا ئێستا سەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیاری کۆتای‌یان نەداوە بۆ هێرشکردنە سەر رژێمی سوریا، بەڵام ترەمپ دەڵێت، نزیك بووتەوە لەوەرگرتنی بڕیارێك لەوەڵامی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە سوریا.
له به‌یانامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگەیاندووە، کە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆبوویه‌وه و بژارده‌كانی ئه‌مریكایان له باره‌ی سوریاوه تاوتوێكردووه، به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی ده‌رنه‌چووه.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە ئەمریکا ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانانی له‌باره‌ی سوریاوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، چونكه هێشتا كاتى هێرشكردنه سه‌ر ئەو وڵاتە کاتی ماوه.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممەی رابردوو، سوپای رژێمەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، هێرشی کیمیایی كردە شاری دۆما لە غوتەی رۆژهەڵات و بەوهۆیەشەوە دەیان کەس گیانیان لەدەشتداو هەزارانی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە