پەیامی کورد ... کۆشکی سپی ترامپ بە خێراترکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تۆمەتبار دەکات
کۆشکی سپی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکای لە خێراتربوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و چڕتربوونی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەر دراوسێیەکان لە ناوچەکە بە تاوانبار زانیوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک جێن ساکی ووتەبێژی دەوڵەتی ئێستای ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ترامپ بە بڕیارەکەی خۆی بۆ دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی چەن لایەنەی " بەرجام " ئێرانییەکانی لە ڕێکەوتنگەلی سنووردارکاری وێل و ڕەها کردووە و ویلایەتەیەکگرتووەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتی دا گۆشەگیر کرد .
ساکی لەم دانیشتنە میدیاییەدا ئاماژەی کرد : ئێستا ئێمە گەڕاوینەتەوە سەر مێزی گفتۆگۆ ... بەڵام بە هۆی دەرچوونی دەوڵەتی ڕابردوو لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ، ئێستا خێرابوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە چڕی زیادی کردووە . ئێران ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر شەریک و هاوپەیمانەکانی ئێمە لە کەنداوی فارس ، دەستنیشاندەکانی جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق و ویلایەتەیەکگرتووەکان لە پانتایی نێودەوڵەتیدا بە تەواوی گۆشەگیر بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە