شەشەم حالەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بە فەرمی ڕاگەێندرا

شەشەم حالەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بە فەرمی ڕاگەێندرا

پەیامی کورد    ...    شەشەم حالەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بە فەرمی ڕاگەێندرا .

وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی عیراق ئاشكرایكرد، یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به‌ ڤیرووسى كۆرۆنا له‌ شارى به‌غدا تۆماركراوه‌، كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ پێشتر له‌ ئێران بوه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، گه‌نجێك له‌شارى به‌غدا تووشى ڤیرووسى كۆرۆنا بوه‌، كه‌ پێشتر سەردانی ئێران کردووە و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق، به‌ڵام سه‌ردانى یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندرووستییه‌كانى به‌غداى كردوه‌ و پشكنینى بۆ كراوه‌ و خراوه‌ته‌ جیاكه‌ره‌وه‌ى ته‌ندرووستییه‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی عێراق جەختی كردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا گه‌نجه‌كه‌ بارودۆخى ته‌ندرووستى باشه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى به‌غدایه‌.
به‌ گرینگیدان بەم هەواڵە تائێستا شه‌ش كه‌س له‌ عێراقدا هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆرۆنایە كه‌ یه‌كێكیان له‌ نه‌جه‌فه‌ و چوار كه‌سیان له‌ كه‌ركوك و دواهه‌مینیشیان گه‌نجه‌كه‌ی به‌غدایه‌. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە