شازادە محەمەد بن سەلمان : خامنەیی هیتلەری هاوچەرخە

شازادە محەمەد بن سەلمان : خامنەیی هیتلەری هاوچەرخە

شازادەی جێنشینی سعوودیە رایدەگەینێت “خامنەیی دەیەوێت پرۆژەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەپێنێت وەک چۆن ئەوەی هیتلەر لە ئەورووپا سەپاندی”.

لە میانەی چاوپێکەوتنکیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا ئەمریکییەکان شازادە محەمەد بن سەلمان ئالسعوود، جێنشینی سعوودیە لێدوانی توند بەرامبەر بە ئێران و رابەری کۆماری ئێران دەکات و رادەگەیەنێت “خامنەیی وەکو هیتلەر ئارەزووی دەسەڵاتی زیاتر هەیە و وەکو ئەو دەیەوێت خاکەکەی فراوان بکات”.

شازادە محەمەد بن سەلمان ئایەتوڵا خامنەیی بە ‘هیتلەری هاوچەرخ’ وەسفی دەکات و دەشڵێت “ئەوانەی کە هیتلەر کردی سەرنجی زۆری لەسەر نەگیرا و نەیانزانی کە هیتلەر چەند مەترسیدارە و لە داهاتووشدا مەترسیدارتر دەبێت بۆیە نامەوێ هەمان سیناریۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینین”. 

لەلایەکی ترەوە جێنشینی سعوودیە راشیگەیاند گەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، بێگومان ئەوانیش بەرهەمی دێنن و دەربارەی رکابەرییەکانی ئێران لەگەڵ سعوودیە وتی “ئابووری ئێمە لە هی ئێران گەورەترە و لە ریزبەندی ٥ سوپا  بەهێزەکەی وڵاتانی ئیسلام نییە”. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە