پەیامی کورد... پێشبینی دەکرێت ماکرۆن زیاتر ٥٧٪ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت
دەنگدەرانی فەرەنسا بەمەبەستی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ڕوویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کرد.
لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسادا ئیمانوێل ماکرۆن و مارین لوپێن لە کێبڕکێدان.
نزیکەی ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دەنگدەر لەو وڵاتە هەن و تا درەنگانی یەکشەممە ٢٤-٤ بەردەوام دەبێت، کۆمپانیاکانی ڕاپرسی لە دوای داخستنی سندووقەکان مەزەندەکانیان بۆ هەڵبژاردن دەخەنە ڕوو، بەڵام ئەنجامە فەرمییەکان لە ٢٧ی نیسان لەلایەن دادگای دەستوورییەوە ڕادەگەیەنرێت.
بەپێی ڕاپرسییەکان ماکرۆن ٥٧.٧٪ی دەنگەکان و لوپێنیش ٤٢.٥٪ی دەنگەکان بە دەست دەهێنن، جگە لە بەربژێرانی پارتی کۆماریی، پارتی سۆسیالیست و پارتی سەوز خۆیان بۆ خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە کاندید کردبوو.
جێی سەرنجە سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا نیکۆلا سارکۆزی و فرانسوا هۆڵاند سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدار و وەرزشوان و هونەرمەندی بەناوبانگ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنە سەر دەسەڵاتی لوپێن، پشتیوانی لە ماکرۆن دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە