پێشبینی كەش و هەوا بۆ پایزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا

پێشبینی كەش و هەوا بۆ پایزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا

پەیامی کورد... پێشبینی كەش و هەوا بۆ پایزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا


شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم پێشبینیە سەرەتاییەكان پایزێكی تەر و باراناوی نیشان ئەدەن و ئەمەش دڵخۆشكەرە.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: پێشبینی سەنتەری ئەوروپی تایبەت بە كەش و هەوا(ECMWF) وەك دەردەكەوێت تێكرای رێژەی بارانبارین لەمانگەكانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ئەمساڵدا پێشبینی دەكرێت لەسەروو ئاستی نۆرماڵ بێت بۆ وڵاتانی ناوەراست و رۆژئاوای ئاسیا.

وتیشی: ئەمەش دڵخۆشكەرە بێگومان ویستی خودای لەسەربێت ئەگەرەكان بەھێزن كە بەم جۆرەبێت پایزێكی نمونەیی و پر بارانمان ھەبێت وە بەزوویش لەسەرەتای وەرزەكەدا بارانی زۆر دەستپێبكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە