شه‌ڕڤانان كوژرانى 56 سه‌ربازى توركیایان له‌ عه‌فرین راگه‌یاند

شه‌ڕڤانان كوژرانى 56 سه‌ربازى توركیایان له‌ عه‌فرین راگه‌یاند

 شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ كوژرانى 56 سه‌ربازى توركیاو چه‌كدارى گرووپه‌كانیان راگه‌یاند.

 

به‌پێى میدیاكانى په‌كه‌كه‌، شەوی ڕابردوو شەڕڤانان لەگوندی بافلۆری، سەربە شارۆچکەی جندرێس، هێرشێكیان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامداو لە ئەنجامدا 26 سەرباز و چه‌كدارى گرووپه‌كان  کوژراون.

هەروەها لە گوندی بلێلکا-ی سەر بە ڕاجۆ، سەربازانی سوپای تورکیا کەوتوونه‌ته‌ بۆسەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە، لەئەنجامدا زیاتر لە 30 سەرباز و چەكداری سەر بە سوپای تورکیاو کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە