پەیامی کورد … پاشماوەی شەڕ لەم مانگەدا 19 سوریی كردووەتە قوربانی
ڕوانگهى سوری بۆ مافهكانى مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە 19 هاوڵاتیی مهدهنى لە سوریا بەهۆی تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕەوە کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافهكانى مرۆڤ له ئامارێكدا بڵاویكردووهتهوه، “لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمهوه لە پارێزگاکانی ئیدلب، حەلەب، دەرعا، حەما و حومس، 19 هاوڵاتیی سوری، کە هەشت منداڵ و سێ ژنیان تێدایە، بەهۆی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕەوە کوژراون”.
باسی لهوهشكردووه، ئەو تەقەمەنییانەی لە شەڕی دەیان ساڵەی سوریادا ماونەتەوە تاوهكو ئێستاش له کێڵگەکان، ڕێگاکان و تەنانەت لە باڵەخانەکانیش ماونهتهوه و بووهته هۆی برینداركردن و مردنى سهدان هاوڵاتیی مهدهنى.
هاوكات نەتەوە یەکگرتووەکان له ئامارێكدا ڕایگهیاندووه، لەو بڕوایەدایە لە سەرانسەری سوریادا لە هەر سێ کۆمەڵگەیەکی پڕ دانیشتوواندا یەکێکیان بە بۆمب و تەقەمەنی پیسبووە.
باسی لهوهشكردووه، تا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە شەڕی سوریادا گیانیان لەدەستداوه و ملیۆنان کەسی دیكهش ئاوارە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە