پەیامی کورد ... پێشوازی فەرمی حەسەن ڕۆحانی لە کازمی و کۆبوونەکەیان کۆتایپێهات
کۆبوونەوەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرادەکەن.
حەسەن رۆحانی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "موستەفا کازمی لە دۆخێکی زۆر تایبەتدا ئەو دۆخەی وەرگرتوە و ئێران بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بە عێراق داوە".
باسی لهوهشكرد، ئێران دهتوانێت پێداویستیه پزیشكییهكان بۆ عێراق دابین بكات و بهڵێنی ههموو جۆره هاوكاریی یهكمان پێداون، ههموو تواناكانیشمان دهخهینه خزمهتی عێراقهوه بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڤیرووسی كۆرۆنا.
حهسهن رۆحانی ئهوهشی خستهڕوو، دهیانهوێت قهبارهی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان بگاته ٢٠ ملیار دۆلار، هاوكات ههر لهكۆبوونهوهكهیاندا بابهتی بهستنهوهی هێڵی شهمهندهفهری نێوان عێراق و ئێرانیان تاوتوێكردوه.
سەرۆكی ئێران ئامادەیی ووڵاتەكەشی بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەكە دەربڕی و رایگەیاند، ئێمە ئامادەین هاوكار و هەماهەنگ بین بۆ پاراستنی سەقامگیری دۆخی ئەمنی عێراق.
هەروەها موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئێران و عێراق رووبەرووی قەیرانی دارایی بونەتەوە و گەلی هەردوولاش چاویان لەوەیە خزمەتی زیاتربکرێن، ئەوەش بەبێ هەماهەنگی و هاوکاری بەدینایەت.
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق کازمی وتی، سیاسەتی دەرەوەی عێراق بریتی دەبێت لە هاوسەنگی و دورکەوتنەوە لە هەموو جەمسەربەندییەکی هەرێمایەتی، هەروەها بەغدا پەیوەندی مێژوویی خۆی کە بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئێران دەپارێزێت و رێگریش دەکات لەهەر هێرش و بەئامانج گرتنێکی ئەو ووڵاتە لەناو عێراقیەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی بۆ تاران چالاکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوو ووڵاتە لەگەڵ چالاکردنی هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەر لە نێوان باشوور عێراق و ناوچەکانی دیکەی ئێران گفتوگۆی لەسەر کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە