کەشتی فڕۆکەهەڵگری ناوەکی ئەمریکا گەیشتە ناو خەلیجی فارس

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ناوەکی ئەمریکا گەیشتە ناو خەلیجی فارس

کەشتی فڕۆکە هەڵگری ناوەکی " جۆن سی ستنێس " لە چوارچێوەی گرووپێک لە کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا چووە ناو خەلیجی فارس .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئینتێرفاکس ، هێزی دەریای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هاتنی کەشتی جەنگییەکانی  فڕۆکەهەڵگرو فڕۆکە بەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ڕابەرایەتی کەشتی فرٶکەبەری ناوەکی " جۆن سی ٢٣ " یۆ ئیش ئێس چۆن سی ستنێس " بۆ ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست هەواڵیدا .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە : ئەم کەشتییە فرٶکەبەرە لە ناوچەی بەرپرسیاریەتی پێنجەمی کەشتی ئۆپراسیۆنییە جێگیر کراوە . ئەم ناوچە ئۆپراسیۆن بریتییە لە دەریای عەرەبی و خەلیجی فارس .

پێشتر لەمانە وال ئێستریت ژۆرنال بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکانی زانیاری ڕآیگەیاند کە گرووپێک لە کەشتییە فڕۆکەبەرەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بریتی لە کەشتی فڕۆکەبەری جۆن سی ٢٣ تا کۆتایی حەفتەی داهاتوو دەگاتە خەلیجی فارس . بە ووتەی یەکێک لە سەرچآوەکانی ئەم بڵاوکراوەیە ئەم گرووپە لە کۆتایی ئەم حەفتەیە دەگاتە ناو خەلیجی فارس تاکوو " ویلایەتەیەکگرتووەکان " هێز و تواناکانی خۆیان بە ئێران نیشان بدەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە