کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو ئاگری گرت

کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو ئاگری گرت

پەیامی کورد … کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو ئاگری گرت

 

سەربەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-6-2021، سوپای ئێرانی رایگەیاند: کەشتییەکی جەنگیی وڵاتەکەی لە بەندەری جاسک لە کەنداوی عەرەبی ئاگری گرتووە.

 

بەپێی دوایین زانیاری، بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنی ئاگرەکە، کەشتییەکە، کە ناوی (خارک) بوو، بە تەواوی سووتاوە و نغرۆ بووە.

 

کەشتیی خارک، کە بۆ پاڵپشتیی لۆجیستیی سوپای ئێران بەکار دەهێنرا، ئێران لە ساڵی 1977 لەبەریتانیای کڕی و لە ساڵی 1984 وەری گرتبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە