پشتیوانییە جیهانییەکان لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەردەوامە

پشتیوانییە جیهانییەکان لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەردەوامە

پەیامی کورد... شتیوانییە جیهانییەکان لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەردەوامە

وێڕای پشتیوانییە جیهانییەکان لە ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسانی وڵاتانی جیهان داوایان کردووە کە ڕێژیم بە زووترین کات ئێعدامەکان ڕابگرێت.

ڕۆژی شەممە ١٤ی جەنیوەری ٢٠٢٣، "وێدانت پاتێل" جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: "لەسێدارەدان، دانپێدانانی زۆرەملێ، ئازار و ئەشکەنجەی خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراو و کوشتاری خەڵکی بێ‌تاوانی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵکراو نییە، بۆیە کۆماری ئیسلامی دەبێ کۆتایی بە جینایەتەکانی بهێنێت".

هەر لەو پێوەندییەدا، "باب بلێکمەن" ئەندامی پارلمانی بریتانیا وتی: دەبێ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی محاکەمە بکرێن و دەبێ پێش بە چەرخی جینایەت و تێرۆرەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێت.

هەروەها وێڕای پشتیوانیی وڵاتانی جیهان لە خەڵکی ئێران، گەلانی ئێران کە دانیشتووی وڵاتە جیاوازەکانی جیهانن، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بەردەوام لە شەقامی وڵاتان، دژی ڕێژیم دروشمی ئازادی و ڕووخانی ڕێژیم دەڵێنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە