کەشتییە وێرانکەرەکەی ئەمریکا گەیشتە دەریای ناوەڕاست

کەشتییە وێرانکەرەکەی ئەمریکا گەیشتە دەریای ناوەڕاست

دووەم كەشتی سەربازی وێرانكەری ئەمریكا چووەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و دەتوانێ بەشداری لەهەر هێرش بۆ سەر ڕژێمی بەشار ئەسەد بكات، ئەگەر واشنتۆن بڕیاری لێ بدات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی ئەمەریكی، كە لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، كەشتییە وێرانكەرەكەی (USS Donald Cook) ئەمریكا ئێستا لەڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گیرساوەتەوە و کە كەشتییەكی مووشكەهەڵگرە.
پێشتریش كەشتییەكی دیکەی جەنگی ئەمریكا بەناوی (USS Porter) گەیشتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و لەوێ جێگیر بوو.

هەر بەپێی هەواڵەکە، كەشتیی وێرانكەری دووەمی ئەمەریكا لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست شەوی ڕابردوو بەندەرێكی دوورگەی قوبڕسی بەجێ هێشتووە و بەرەو سووریا بەڕێ كەوتووە، كەشتییەكەیش هەڵگری (٦٠) مووشەكی جۆری تۆماهۆكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە