گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین دەستی پێکردەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین دەستی پێکردەوە

پەیامی کورد … گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین دەستی پێکردەوە

 

وەزارەتی گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندییەکان، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و چین دەستپێدەکاتەوە.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ناسر حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق سەرجەم ڕەزامەندییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان چین و عێراق جێبەجێکران."  

 

  

 

دەشڵێت، "ئەوەش بە مەرجی جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا کە هەردوو وڵات جەختی لەسەر دەکەنەوە بۆ سەلامەتی گەشتیاریان، هەروەها پێویستە نیوەی کورسییەکان دابینبکرێت بۆ ئەو عێراقییانەی کە ڤیزای چینیان هەیە و مۆڵەتی چوونەخاکی ئەو وڵاتەیان هەیە، لە سەرەتادا هەموو هەفتەیەک یەک گەشت ئەنجام دەدرێت."  

 

وەزارەتی گواستنەوەى عێراق باسی لەوەشکردووە کە کار دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتی کارگۆ (بار) و ناردنی کەلوپەلی و شتومەک بۆ زیاتر پەرەدان بەو بازرگانییەی لەنێوان هەردوولا وڵات هەیە و هەولی زیادکردنی گەشتەکان دەدەن لە ماوەى داهاتوودا."  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە