پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەست پێدەکەنەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، سبەینێ هەینی ٢٥ی ئەیلوول، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەست پێدەکەنەوە.
دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوە هاتووە، "لە سبەینێ هەینییەوە هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت ئەنجامدەدرێت."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "رێگە بە کۆمپانیا تورکییەکان دەدرێت گەشتەکانیان بۆ فرۆکەخانەکانی عێراق دەستپێبکەنەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، "رێگە بە هێڵی ئاسمانی عێراقیش دەدرێت گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا دەستپێبکاتەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە