پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری «C-130» لە عێراق تووشی ڕووداو دەبێتەوە .
فڕۆكه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له فڕۆكه‌خانه‌ى تاجى له به‌غدا به‌هۆى كێشه‌یه‌كى هونه‌ریه‌وه تێكشكا و به‌هۆى ئه‌وه‌وه خۆى ده‌كێشێت به دیوارى فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا و له كۆى١٦ سه‌رباز كه له‌ناویدا بون چواریان بریندار بوون.
ووته‌بێژێك به‌ناوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه: فڕۆكه‌یه‌كى ئەمریکی له بنكه‌ى تاجى ئاسمانى به‌هۆى كێشه‌یه‌كى هونه‌رییه‌وه تێكشكاوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: فڕۆكه‌كه له رێڕه‌وى خۆى ده‌رچووه و خۆى كێشاوه به دیوارێكدا به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه زیان به هه‌یكه‌له‌كه‌ى گه‌یشتوه و ئاگرى گرتوه، له‌كۆى ١٦ سه‌رباز كه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بون، ٤یان برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
لاى خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به كه‌ناڵى رووسیا ئه‌لیه‌ومى ووتوه، بڕیاربوه فڕۆكه‌كه به‌ره‌و كوه‌یت بچێت به‌ڵام له‌رێڕه‌وى خۆى لایداوه و كێشاویه‌تى به دیوارێكى كۆنكرێتیدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە