لە ئەنجامی دوو پەلاماری جیاوازدا و سووتاندنی چەند ماڵێک لە لایەن رێكخراوى تێرۆریستی داعشەوە له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ، سێ ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كانیش كوژران.
؛هەروەها داعش هێرشى سه‌ر باره‌گایه‌كى تایبه‌ت به پۆلیسى فیدرالى کردووە له ناوچه‌ى جەلام سامەرا له ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانى پۆلیسدا دروستبووه.
له‌ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامى هێزه‌كانى پۆلیسى فیدرالى كوژراون و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانێكى زۆر به چه‌كدارانى داعش كه‌وتووه.
هه‌ر به‌پێى قسەی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، چه‌كدارانی داعش له شوێنێكى دیكه‌وه هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر گوندى سه‌لیبی له‌نێوان پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا کە له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كى فیرقه‌ى 20ى سوپاى عێراقییه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانى رێكخراوه‌كه دوو ماڵیان له گونده‌كه‌دا سوتاندوه و دواتر هه‌ڵاتون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە