ئەردۆگان بەرەو شکستێکی مێژوویی هەنگاو دەنێت

ئەردۆگان بەرەو شکستێکی مێژوویی هەنگاو دەنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا توانی شانسی مانەوەی لە هاوکێشە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارێتی تورکیا بباتە سەر ئەویش لە سایەی سەری هاوپەیمانیی لە گەڵ پارتی نەتەوە پەرەستی ئەو ووڵاتە بە سەرۆکایەتی "دەوڵەت باخچەلی" .

سەڕەڕای ئەمەش ئەردۆگان ئەمجارە ڕێگایەکی زۆر ئەستەمی لە بەرە. ئەگەرچی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا بە ڕێژەیەکی بەربژێرانی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا بەخت و شوناسێکی زۆرتری بۆ سەرکەوتن و مانەوە لە دەسەڵاتدا هەیە، بەڵام پێدەچێت کە وەدی هاتنی ئەو ئاواتە زۆر دژوار بێت!

لە ڕاپرسینەوەی ڕێکخراوی سونارئەنجامە بڵاوکراوەکانی ، ئەویش لە کاتێکدا کە ٣٨ ڕۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا ماوە، هەواڵگەلێکی خۆشی بۆ کەمپی ئەردۆگان و هاوڕێکانی پێ نییە. بە گوێرەی ئەو ڕاپرسینەوەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٤ی ژوئەن هیچ یەک لە بەربژێران ناتوانن لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان مسۆگەر بکەن و ڕکابەرییەکان دەچێتە خولی دووهەمەوە.

پێگەی سیاسیی ئەردۆگان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا لە ئەگەری چوونە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیاوە دادەبەزێت. هەر بۆیە لێرەدایە کە ڕێژەی دەنگە مسۆگەر کراوەکان لە لایەن بەربژێڕانی هەڵبژاردنەکان لەو ڕاپرسینە بەربڵاوە لە لایەن ڕێکخراوی سونار جێی سەرنج و باسە.

بە پێی ئەو ڕاپرسینە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان تەنیا لە سەدا ٤٢ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە

  موحەڕەم ئینجە بەربژێری پارتی کۆماری گەل (CHP) بە نزیکەی لە سەدا ٢٢

 ماراڵ ئاکشنێر (دیاردەی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان) بە مسۆگەر کردنی لە سەدا ٢١

سەلاحەدین دەمیرتاش بەربژێری پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)یش لەو ڕاپرسیەدا توانیویەتی لە سەدا ١١

  پاش ئەو ڕێبەرانی دوو حزبی سەعادەت و وەتەن-یش هەرکام لە سەدا ٢ی دەنگەکانیان پێبەخشراوە.

تایبەتمەندیی هاوبەشی ڕکابەرانی ئەردۆگان، کۆتایی هێنان بە سەرۆکایەتیی ئەوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی سەخڵەتی و دژواریی کارەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و چوونە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان. لەو ڕووەوە ئەردۆگان هەوڵ دەدات کە بە هەر شێوەیەک بێت ئاستی دەنگەکانی لە نێوان هاووڵاتیانی تورکیا بباتە سەرتر.

ئەو لە ئەگەری سەرنەکەوتنی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، لە خولی دووهەمدا بەرەوڕووی مەترسیی هاوپەیمانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەبێتەوە؛ ئەو مەترسییە لە ئێستادا لە یەک هەنگاویی پارتی داد و گەشە (AKP) و خودی ئەردۆگانە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای دەربڕینی هەندێک هەڵوێستی نەرێنی و دژبەرانە لە هەمبەر بە هەندێک  لە دامەزرێنەران و ئەندامانی پارتی داد و گەشە و لەوان عەبدوڵڵا گوڵ، ژمارێکی زۆری لە لایەنگرانی پێشووی حزبەکەیشی لە دەست داوە، بە چەشنێک کە وەک لە ڕاپرسینەوەکانی ناوخۆی پارتی داد و گەشە دەردەکەوێت، چیتر نزیکەی یەک لە پێنجی ئەندامانی ئەو حزبە حەز بە مانەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا ناکەن.

هەروەها کاتێک کە ئەگەری بەشداریی عەبدوڵڵا گوڵ لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی مانگی ژوئەنی تورکیا هاتە ئاراوە، هەندێک لە ئەندامانی ئاکپارتی-یش نەیانتوانی خوشحاڵبوونیان لەو بارەیەوە بشارنەوە و پێشوازیان لەو بەربژێربوونی سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا کرد.

ئەوەی ڕاست بێت، ئەردۆگان لە دژوارترین دۆخ و پێگەی سیاسیی خۆیدا لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردووی چەقی بەستووە و سەرەکی‌ترین کەڵکەڵەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم قۆناغەی ئێستایدا، پێشگری لە چوونی هەڵبژاردنەکان بۆ خولی دووهەمە؛ کەڵکەڵەیەک کە وەدی هاتنی بە ئاوردانەوە لە ڕاپرسییە ئەنجام دراوەکان لە تورکیادا، هەندێک دژوار دەنوێنێ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە