پەیامی کورد... سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: پشکی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی ٢٧ ساڵی رابردوو دابەزیوە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختیکردەوە، پشکی دۆلار بە رێژەی ٪٥٨.٣٦ دابەزیوە و ئەوەش نزمترین ئاستی ٢٧ ساڵی رابردووە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا پشکی دۆلار لە نیوە زیاتر دابەزیوە و لەم نێوەندەشدا ئەو دراوانەی یەدەگ نین سوودمەندی سەرەکی بوون و لە ساڵی ٢٠١٢وە بە شێوەی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە باسی لەوەکردووە، دابەزینی پشکی دۆلار لە نێوان هەموو دراوەکاندا زیاتر بووە و لە ساڵی ١٩٩٥وە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە نزمە و هاوکاتیش دراوەکانی یۆرۆ و یوانی چینی و یەنی یابانی رێژەکەیان دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دراوەکانی جونەیهی ئیستەرلینی و دۆلاری ئوسترالی و فرانکی سویسری رێژەکانیان بەرزبووەتەوە.
سندوقی دروای نێودەوڵەتی، دامەزراوەیەکی داراییە کارەکەی قەرزدانە بە وڵاتان کاتێک رووبەڕووی قەیرانی ئابووری و دارایی دەبنەوە بە مەرجی ئاسان و پێدانی ئەو قەرزەش بە پێی رێژەی بەشداریکردنی وڵاتانی ئەندامە لە پارەدارکردنی سندوقەکە و خزمەتگوزارییەکانی ئەم سندوقە خۆی دەبینێتەوە لە پێشکەش کردنی راوێژ لە بواری سیاسی و هاوکاری کردنی وڵاتان لە دانانی نەخشە رێگای سیاسی تایبەت و گونجاو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە