پەیامی کورد ... سوپای عێراقی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشی کرایە سەر
چه‌كدارانى داعش له قه‌زاى تارمیه له باكوورى شارى به‌غدا هێرشیان كرده‌سه‌ر سوپاى عیراق و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و 4ى دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى له‌زارى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر سوپاى عیراق و له‌ناوچه‌ى خوره له قه‌زاى تارمییه‌ى باكورى به‌غدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویداوه، له ئه‌نجامیشدا دوو سه‌رباز كوژراون و 4ی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌رچه‌نده هیچ ناوچه‌یه‌كی عیراق به‌ده‌ست رێكخراوی داعشه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام به‌هۆی شانه‌كانییه‌وه به‌رده‌وامه له هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە