پەیامی کورد... سوید خۆی بۆ هێرشی رووسیا ئامادە دەكات
كەناڵی گشتی ئێس ڤی تی سوید لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردۆتەوە، كۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی سوید لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە داوە هێرشی سەربازی ڕووسیا دژی سوید نابێت بە دووربزانرێت.
سوید هەوڵی ئەوە دەدات بەرگرییەكانی وڵاتەكە پتەوتر بكات و بە فەڕمی داوای ئەندامێتی كردووە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەمەش دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیا لە ئۆكرانیا، تاوەكو ئێستا تەنها توركیاو هەنگاریا داواكەی سویدییان بۆ پەیوەندیكردن بە ناتۆوە پەسەند نەكردووە.
كەناڵەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ڕاپۆرتەكەوە بڵاویكردۆتەوە، ڕاپۆرتەكەی پەرلەمانی سوید بڕیارە بڵاوبكرێتەوە، لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە سەرەڕای ئەوەی هێزە پیادەكانی ڕووسیا ئێستا بە ئۆكرانیاوە بەستراونەتەوە، جۆرەكانی دیكەی هێرشی سەربازی دژی سوید نابێت بە دووربزانرێت.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووەو دەڵێت، ڕووسیا بەربەستەكانی لەبەردەم بەكارهێنانی هێزی سەربازیدا كەمكردۆتەوەو ئارەزووەكانی بۆ هەڕەشەی سەبازی و سیاسی زیاتر بووە، ڕووسیا هێشتا توانای هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ڕێی هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی و چەكە مەودا دوورەكان یاخود چەكی ئەتۆمییەوە دژی سوید.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە