پەیامی کورد... سوپای ئۆکراینا کوشتنی سێ هەزار سەربازی ڕووسیای ڕاگەیاند
ڕووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی بۆ ناو ئۆکراینا و سوپای ئۆکرایناش دەڵێت" لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی ڕووسییمان کوشتووە
لە کێڤی پایتەخت شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان سوپای ڕووسیا و سەربازانی ئۆکراینادا هەیە، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٢ سوپای ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی ڕووسییمان کوشتووە".
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا لە وتارێکدا دەستپێکی هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا ڕاگەیاند، لە ماوەیەکی کورتدا سوپای ڕووسیا چەندین ناوچەی ئۆکراینایان کۆنترۆڵ کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە