سوپای پاسداران ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سوپای پاسداران ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد  ...  سوپای پاسداران لە ڕاگەێندراوێکدا لە هەڵمەتدان و گورزی کوشندەی هێزەکانی قەرارگەی قودسی سوپای پاسداران بۆ لەناوبردنی گرووپێکی چەکدار لە باشووری ئێران هەواڵی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هێزی زەوینی قەرارگەی قودسی سوپای پاسداران شانەیەکی نووستووی گرووپێکی چەکداری لە ناوچەی سەراوان و خاش پێناسە و  دەستبە سەر کردوون .

لە ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە ئەم تیرۆریستانە دەستیان هەبووە لە هێرشە تیرۆریستیەکەی ئەم دواییەی ڕێگای خاش بۆ زاهیدان کە بووە هۆی کوژرانی ۲۷ هێزی سنوورەوانی سوپا و بریندار بوونی ۱۳ کەسی دیکەش.

شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران لە هەڵمەتێکدا چەندین حەشارگەی گرووپێکی چەکداری لە سەراوان و خاش ناسیوە و ۳ چەکداری دەست بەسەر کردووە کە ڕێژەی ٧٥٠ کیلۆ  ماددەی تەقینەوەیان لە لا بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە