پەیامی کورد... سوپای ئیسرائیل كوژرانی 445 سه‌ربازی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تاكو ئێستا 445 سه‌ربازیان كوژراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسرائیل له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی خۆیدا وتی، رائدی یهدهگهك "ئیلیشا لیڤینسترن" 38 ساڵ له شه‌ڕێكی باشووری غه‌زه كوژرا، وتیشی، له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاكو ئێستا 445 سه‌رباز كوژراون.
دوێنێ چوارشه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، 10 سه‌ربازیان له شه‌ڕه‌كانی باكووری غه‌زه كوژران، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌یه له یه‌ك رۆژدا سوپای ئیسرائیل رای بگه‌یه‌نێت.
لای خۆیه‌وه سێشه‌ممه‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیانه‌ی تاكو ئێستا له پرۆسه‌ی هێرشی وشكانی كوژران كه له 27ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجامدرا، گه‌یشته 105 كه‌س.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە