پەیامی کورد... سوپای ئیسرائیل: له خان یونس 2000 هه‌زار چه‌كداری حه‌ماسمان كوشتووه
رۆژی دوو شه‌ممه، 29ی كانوونی دووه‌می 2024، ئیسرائیل رایگه‌یاند سوپاكه‌ی له باشوری كه‌رتی غه‌ززه و له شاری خان یونس، تا ئێستا2 هه‌زار چه‌كداری حه‌ماسی كوشتووه، ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند نیوه‌ی چه‌كداره‌كانی حه‌ماس، یا ئه‌وه‌تا كوژراون یان بریندارن.
یۆئاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ده‌ڵێت چاره‌كێك له چه‌كداره‌كانی حه‌ماس كوژراون و چاره‌كێكی دیكه‌یان لانی كه‌م بریندار بوون و پێشبینی ده‌كات شه‌ڕی غه‌ززه بۆ چه‌ند مانگێكی دی، درێژه بكێشێت.
گالانت له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه‌كان، له نزیك سنوری غه‌ززه ده‌ڵێت: "چاره‌كێك له تیرۆریستانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژراون و لانی كه‌م چاره‌كێكی دیكه‌ش برینداربوون و ژماره‌یان تا بێت كه‌م و كه‌متر ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه له نووسینگه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌رچووه، ده‌ڵێت: "تیرۆریسته‌كان هێشتا له‌وێ ماون و ده‌یانكوژین و ئه‌وه‌ش چه‌ند مانگێكی دیكه ده‌خایه‌نێت، نه‌ك رۆژ و دوو رۆژ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیرۆریسته‌كان نه كۆمه‌كیان پێده‌گات، نه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێماوه، نه پاڵپشتییه‌كانیان ده‌گاته ده‌ست".
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویكرووه‌ته‌وه، دانیال هاگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، رۆژی دوو شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند حاڵی حازر، شه‌ڕه‌كه له خان یونس چڕبووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له مانگی رابردوو، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان فراوانتر كرد، نزیكه‌ی 2 هه‌زار چه‌كداری حه‌ماسیان له‌و پارێزگایه‌دا كوشتووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حه‌ماس یا كوژراون یان هه‌ڵهاتوون یا خۆیان راده‌ستی سوپای ئیسرائیل كردووه و هه‌ندێك زانیاری هه‌واڵگری گرنگیان دركاندووه".
به‌هۆی هێرشی حه‌ماس كه له ئه‌مریكا به رێكخراوێكی "تیرۆریست" پۆلێنكراوه، له 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئۆردوگانیشنهكانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری غه‌ززه و ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌و هێرشه‌دا زیاد له 1200 كه‌س كوژران، له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا، ئیسرائیل هه‌مو دیارده‌یه‌كی ژیانی سروشتی له‌و كه‌رته بچووكه‌دا سڕیوه‌ته‌وه، كه‌رتێك پڕ پڕه له دانیشتوان و به گوێره‌ی ئاماری ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له غه‌ززه تا ئێستا 26 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە