سوپای ئیسرائیل ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە جۆرە چەکێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

سوپای ئیسرائیل ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە جۆرە چەکێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    سوپای ئیسرائیل ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە جۆرە چەکێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزی دەریایی ووڵاتەکەی بەهاوکاری یەکەی پەرەپێدانی چەک لەوەزارەتی بەرگری مووشەکێکی نوێی لەجۆری دەریا بەدەریا تاقیکردۆتەوە.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرایکردوە، هێزی دەریایی ووڵاتەکەی بەهاوکاری یەکەی پەرەپێدانی چەک لەوەزارەتی بەرگری مووشەکێکی نوێی لەجۆری دەریا بەدەریا بەسەرکەوتوویی تاقیکردۆتەوە.

لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکە بە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەدا تێپەڕێنراوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە سیستەمە نوێیە مووشەکییەکە ئامادەی بەکارهێنانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سیستمەکە ووردتر ئامانجەکانی خۆی لەمەودایەکی دوورتردا دەپێکێت، لەتواناشیدایە مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەی چەکە نوێیەکانی جیهان بکات.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە سیستەمە نوێیەکە دەچێتە چوارچێوەی کارەکانی کەشتیگەلی "ساعار ٦" و بەوەش کەشتی نوێی مەوشەکی "ساعار ٦" دەگاتە دەستی هێزی دەریایی ئیسرائیل.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە