شەڕی نهێنی ئێران و ئیسرائیل پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێوە

شەڕی نهێنی ئێران و ئیسرائیل پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێوە

پەیامی کورد... شەڕی نهێنی ئێران و ئیسرائیل پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێوە

ئێران شەڕە نهێنیە درێژخایەنەكەی لەگەڵ ئیسرائیل دەباتە قۆناغێكی نوێوە و بۆ ئەوەش ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لەگەڵ سەركردەكانی حەماس و بزوتنەوەی ئیسلامی لە فەلەستین و چەندین سەركردەی عیراقی و سوریی كۆبووەتەوە.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێی پێشبینی نەكراوەوە و بۆ ئەوەش یەكێك لە گەورەترین سەركردە سەربازییە ئێرانییەكان دەستی كردووە بۆ كۆكردنەوەی هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە.
سەبارەت بەو سەركردە سەربازییە هاتووە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەستی كردووە بە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی "حەماس" و "بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی" لە فەلەستین و "حزبوڵڵا" لە لوبنان و چەندین سەركردەی عیراقی و سوریی، ئامانج لەوەش ئەنجامدانی چەندین هێرشە بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلیەكان.
رۆژنامە ئەمریكییەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، دوای كۆبوونەوەی قائانی لەگەڵ سەركردەكانی حەماس و حزبوڵڵا و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت، ژمارەیەكی زۆر موشەك نراون بە ئیسرائیلەوە، كە گەورەترین هێرش بووە لەساڵی 2006ەوە، هەروەها لە غەزە و سوریاشەوە موشەك نراون بە ئیسرائیلەوە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەبەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل بە فڕۆكە هێرشی كردووتە سەر چەندین ئامانجی ئەو گروپانە، ترسی لەوەش هەیە لە چەندین میحوەرەوە هێرشی بكرێتە سەر و سیستمی "گومەزی پۆڵایین"ی بەهێز كردووە و ئیسرائیل لە هەوڵەكانی قائانی نیگەرانە، هەوڵەكانی قائانیش دوای ئەوەدێت كە لەماوەی رابردودا ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆ سەر ئامانجەكانی ئێران ئەنجامداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە