دژبەری تەنانەت فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " ین بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دژبەری تەنانەت فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " ین بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیامی کورد     ...     وەزیرێکی ئیسرائیلی  : دژبەری تەنانەت فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " ین بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  

تەنانەت بە فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەزامەندی نادەین

وەزیری کاروباری بەرهەم هێنانی شارەک گەلی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ئەوان تەنانەت بە فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەزامەندی نادەن

بە پێی ڕاپۆرتێک ، تساهی هانگبی وەزیری کاروباری بەرهەم هێنانی شارەک گەلی ئیسرائیلی کە لە نزیکترین کەسەکانی ناتانیاهوو سەرۆکوەزیران هەژمار دەکرێت لە ووتووێژێکدا کە لەگەڵ ڕادیۆ " ئێف ئێم ١٠٣ " ڕایگەیاند : ئێمە بە فرۆشتنی تەنانەت بورغیەک لە فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " بە هەر ووڵاتێکی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنانەت ئەوەی کە لەگەڵیشیان ئاشتی و پەیوەندی دۆستانەیەکیشمان هەبێت دژبەرین و ناڕازین .

ئەو هەروەها ووتی : ئەمە بڕیاری ئێمەیە کە پێشتریش ئەمەمان ڕاگەیاندبوو و لە هەفتەکانی ڕابردوودا ش لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەمان کرد و شیکردنەوەمان دا . تەنانەت ئەگەر ئەمریکا سەرەڕای دژایەتی ئێمە ئەم جۆرە شەڕکەران بخاتە بەر دەستی ئیمارات دیسانەوە ئێمە ڕێگای باشترینی سەربازی لە ناوچەکە دەدەۆزینەوە .

وەزیری کاروباری بەرهەم هێنانی شارەک گەلی ئیسرائیلی بڕیارەکەی واشینتۆن بۆ فڕۆشتنی شەڕکەگەلی پێشکەوتووی " ئێف - ٣٥ " ی بە تورکیا سەرەڕای دژایەتییەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی ووتی کە لە کۆتایی دا ئەمریکا دوای ئەوەی تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ ی لە ڕووسیا کڕی ئەم جۆرە مامەڵەیەی لەگەل تورکەکاندا ڕاوەستاند .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە