پەیامی کورد ... ئایا دەتوانین باوەڕ بکەین ئەمریکا لە سووریا دەرچووە ؟
سەرەڕای ئەوەی کە سەرۆککۆمار ترامپ ڕایگەیاندووە کە بڕیاری داوە هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا دەربخات بەڵام لە ووشە تاکوو کەرپێکردن مەودایەکی زۆر هەیە .
بە ووتەی سەرۆککۆمار ڤلادیمیر پووتین ویلایەتەیەکگرتووەکان ساڵەهایە ڕایدەگەێنێت کە دەیەوێ لە ئەفغانێستان دەربچێت و هێشتا دەرنەچووە .
هەروەها ویلایەتەیەکگرتووەکان سالەهایە ڕایدەگەێنێت کە بڕیاروایە لە عێراق دەربچێت بەڵەم هێشتا دەرنەچووە .لە عێراق دەوڵەت و پەرلەمانی ئەم ووڵاتە لە پێدانی پارێزراوی بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خۆدەپارێزێت و داواکاری دەرچوونی ئەمریکییەکان لە ووڵاتەکەیان بوون .
لە سووریا بە هیچ شێوەیەکی دەوڵەتی سووریا داوای بوونی لە ئەمریکییەکان نەکردووە و هێزەکانی ئەمریکا بە ئازایەتی خۆیان چوونە ناو ئەو ووڵاتەوە .
ترامپ لە حاڵێکدا باس لە گیانفیدایی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا لە دژی داعش قسە دەکات کە لە ماوەی سێ ساڵ دا تەنیا سەربازێکی ئەمریکی بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە لەم ووڵاتەدا کوژراوەو سەربازێکی دیکە بە هۆی ڕووداوی هاتوچوون بریندار بووە .
بۆ ئەوەی کە ئەمریکییەکان بتوانن بوونی خۆیان لە عێراق و دواتر لە سووریا بقەبووڵێنن ئەوان هەوڵیان دا بە درووست کردنی گرووپی تێرۆریستی داعش و دەوڵەتی عێراقی خستە فشارەوە کە ئەگەر ئەو چەکانەی کە لە ئەمریکای کڕیوە دەوێت دەبێ ئیزنی ئەوە بدات کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە .
هەروەها لە سووریاش بە ئاماژەدان بەوەی کە بۆ یارمەتی کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ داعش هێزی فێرکاری بۆ ئەوێ ناردووە لە ئەفغانێستانیش هەموو بە باشی دەزانن ئەمریکییەکان ڕێگایان بە تاڵیبان و قاعیدە داوە تاکوو مانەوەی دەوڵەتی ناوەدنی نەکەوێتە مەترسییەوە و لە کۆتاییدا دەوڵەتی ناوەندی لەوان داوا بکات ماوەیەکی زیاتر لە ئەفغانێستان بمێننەوە .
سەبارەت بە سووریا دەتوانین بڵێین ئەمریکییەکان ئەمڕۆژە لە کێشەیەکی گەورەی نێوان هاوپەیمانی خۆی تورکیا لە لایەکەوە و شەڕڤانانی کورد لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ خۆیان گیریان کردووە .
لە لایەکی دیکەوە ئەمریکییەکان بە باشی دەزانن کە کە لە بەرچاو گرتنی سەرکەوتنەکانی جیبهەی پاڵپشتانی دەوڵەتی سووریا لە لەناوچوونی داعش و تێرۆریستانی وابەستە بەوان لەم ووڵاتە ڕێگای ئامادەبوونی هێزەکانیان لە سووریا دەستەبەر نییە و درەنگ یا زوو ناچار بە دەرچوون لە سووریا دەبن بە تایبەت کە توریکاش بە هیچ جۆرێک لەگەڵ پاڵپشتی ئەوان لە کوردەکان ڕێک ناکەوێت .
هەر بەم هۆیەوە دەتوانین بڵێین لەوانەیە ئەمریکییەکان بڕیاریانداوە یارییەکی نوێ دەست پێ بکەن و ڕایبگەێنن کە دەیانەوێ لە سووریا دەربچن تا بە هۆی جەأنەکانی لە دایک بوونی مەسیح و ساڵی نوێ هێزەکان بتوانن بڕۆنە پشووەکانیان و بحەسێنەوە لە لایەکی دیکەوە دەرفەت بۆ هاوپەیمانەکانیان درووست ببێت تا بێ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان کاری هێزەکانی هاوڕاستای خۆیان " کوردەکان " تەواو بکەن .
لە هەر حاڵێکدا دیرۆک نیشان دەدات کە کاتی کۆتایی ئەمریکییەکان ئامادەن بە گوێرەی قازانجی خۆیان پشتی ئەو هێزانەی کە ڕۆژێک بۆ ئەوان شەڕیان کردووە بەتاڵ بکەن .
وا دێتە بەرچاو لە حاڵی حازردا لە باوەڕی ئەمریکییەکاندا تورکیا بەهایەکی زیاتری لە چاو کوردەکان دا هەیە و ڕٶڵی کوردەکان بۆ قازانجی ویلایەتەیەکگرتووەکان دا بە کۆتایی گەیشتووە و ئەمریکییەکان لە کۆتایی دا بڕیاریانداوە ئەوان وەکوو قوربانییەک ڕادەستی تورکیا بکەن .
بە لە بەر چاو گرتنی کەش و هەوای چالاکییەکانی داعش کە بچووک بووەتەوە هیچ جێگای سەرسووڕمان نییە کە ئەمریکییەکان بیانەوێت کەش و هەواییەک بڕەخسێنێت تاکوو داعش بتوانێ جێگای چالاکییەکانی خۆی بێ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا پەرەپێبدات .
ڕووداوێک کە بۆ زۆربەی هاوپەیمانەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە جیهاندا پێش هاتووە و لە کاتی پێویستدا ئەمریکییەکان پشتی ئەوانیان بەتاڵ هێشتووە .
لە حاڵی حازردا تەنیا ڕێکار و ڕێگا لە بەرامبەر کوردەکان ئەمەیە کە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا ببنە هاوپەیمان و ڕێگا بۆ چوونی ئەرتەشی سووریا بکاتەوە بۆ ئەو بەشانەی کە لە بن دەسەڵاتی خۆیان دایە .
هەرچەندە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئەمریکییەکان هەوڵیان وایە بە شێوەیەک لەم ناوچەیە دەربچن کە هێزەکانیان هاوکات لەگەڵ چوونە ژوورەوەی ئەرتەشی تورکیای لە کەرتی باکوور بۆ باشوور چووڵ کردبێت تاکوو هەموو ئەم ناوچەیە بکەوێتە بن دەسەڵاتی تورکیا و لە دوای ئەوەی کە دەوڵەتی ناوەندی سووریا بیەوێت سەرزەوینی خۆی وەربگرێتەوە مەجبوور دەبێت لەگەڵ ئەرتەشی تورکیا و بە تایبەت لە پشتەوەی ئەو ناتۆ دەرگیر ببێت .
ئەگەر هێزە کوردییەکان نەتوانن بەپەلە بڕیار بدەن و لە یارییەکەی ئەمریکادا بمێننەوە بە جیددی کوردەکان دەبنە قوربانی ئەم بڕیارەی ئەمریکییەکان .
جێگای ئاماژەیە لە دوای کۆتایی پیهاتنی ئەم پیلانە لەوانەیە کۆنگرە و ئیسرائیل داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا بکەن هێزەکانیان بگەڕێةنەوە بۆ سووریا و لە هەمان کاتدا لە دوای ئەوەی کە تورکیا کاری کوردەکانی بە کۆتا گەیاندووە ئەمریکییەکان دیسانەوە بڕیار بدەن بە بیانوویەک وەکوو ڕابردوو " گەڕانەوەی داعش " بگەڕێنەوە بۆ ئەم ناوچەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە