پەیامی کورد ... سەرۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێ، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك به ڕاگیراوی مابێته‌وه و ته‌واو نه‌كرابێت، ده‌بێ ته‌واو بكرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لە كەمترین ماوەدا دەیداتە وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه.
د. محه‌ممه‌د شوكری، سەرۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "بۆ ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ن خانووه‌كان نه‌فه‌وتێت، ده‌بێ كه‌متر له دوو هه‌فته خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، كه پێشتر كاركردنیان له پڕۆژه‌كانیان ڕاگرتبوو، ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان وه‌رده‌گێرێنه‌وه، بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێت و به شێوه‌ی ئاشكرا ده‌درێت به وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا ته‌واو بكرێن و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە